سریلانکا
راپەرینی
بێ رێبەر
خەبات بۆ
گورینی حکومەت و وەدیهێنانی سیستمیکی نۆی کاتێک جێگرەوەکەی دیار نیە زۆر دژوارە
،جێگرەو نەک هەر بە مانای سازمان و حیزب ویا کەسایەتیک بەڵکو بە مانای سیستمێکی وەڵامدەر .
مانگی
ئاگوستی ٢٠٢١ حکومەتی سریلانکا رایگەیاند
کە دراوی بیانیان لە حیسابدا نەماوه وناتوانن پارەی کرینی کەرەسەی پێویست واتە
خواردنیش بدەن وبەو هۆیەوە حکومەتی سریلانکا هەلومەرجی نائاسایی راگەیاند
حکومەت
بە سەروکایەتی گۆتابایا ڕاجاپاسکا بریاری دابەش کردنی تایبەتی بۆ کەل وپەڵی
رۆژانە دەرکرد و هەر وەها داوای لە
هەموخەڵک کرد کەمتر سوتەمەنی بە کار بێنن چونکە پارەیان نیە سوتەمەنی پیویست لە
دەرەوە بکرن. ئەو بریارە وای کرد کە نرخی هەموکەل و پەلەکانی رۆژانەی خەڵک گرانتر
بێ ، بانکی ناوەندی نرخی سودی بانکی بردە سەر و دەستی بە رێگری لە هاوردەی زۆر
کەڵوپەل کرد بو ئەوەی رێ لە چوونەدەری زۆرتری دراوی بیانی بگرێ
سریلانکا
بە هویی نەبوونی پارەی بەیانی لە بانکەکانیدا
لە مانگی سپتامبری ٢٠٢١ گریبەستیکی لە گەل ئیران واژو کرد بو دانەوەی ٢٥١
میلیون دولار پارەی سوتەمەنی کردراو لە ئیران
هەمو مانگێ چای بۆ ئیران بنێری هەتا قەرزەکەی تەواو دەبێ
لە
کۆتایی مانگی فوریە ٢٠٢٢ بە دوایی نەبوونی سوتەمەنی و زۆر گەل و پەلی وەک شیری
مندالان وخواردن و دەرمان.. خەڵک هێرشیان کردە سەر ماڵی سەروکۆمار و بە دوایی
ئەو دا سەروکۆماری سریلانکا حکومەتی نیزامی راگەیاند
سێ
مانگی ئاپریل٢٠٢٢ حکومەتی سریلانکا هەمو
تۆرەکۆمەڵایەتیەکانی وەک واتس ئاپ و یوتوب
.فیس بوک و ئینستاگرامی داخست بەڵام خۆپیشاندانەکان وێرای حکومەتی نیزامی بەردەوام
بوون دوایی سێ رۆژ حکومەتی نیزامی لە شەشی
مانگی ئاپریل لە ژێر زختی خۆپیشاندانەکاندا هەڵگیرا
دۆازدەی
مانگی ئاپریل ٢٠٢٢ سریلانکا رایگەیاند کە ناتوانی قەرزەکانی بە بانکە بیانیەکان
بداتەوه
خۆپیشاندانەکانی بە
دروشمی لادانی سەرۆکۆمار و وەزیرەکانی بە
شێوەیەکی گشتگیر لە هەمو مانگی ئابریل دا
بەردەوام بوون جەماوەر لە شارەکانی دیکە
را خۆ دەگەینە پایتخت بو بەشداری لە خۆپیشاندانەکاندا. پولیس گازی فرمێسک هێنەر و
چەکی سوک بە دژی خۆپیشاندەرکان بە کار دێنی، خەڵکیکی زۆر بریندار دەبن وپێنج کەس
دەکوژرین .دیسان حکومەت لە شەشی مانگی مای٢٠٢٢ حکومەتی نیزامی رادەگەێنێ
مانگی
شەشی ٢٠٢٢ سەروککۆماری سریلانکا لە
چاوپێکەوتنێکی لە گەل بلومبرگ دەڵی دوای تەواو بوونی ماوەی سەروکۆماریم واتە
دو ساڵی دیکە بەشداری کێ بەر کێ سەروککۆماری نابم بەڵام
خەڵکی ئەو وڵاتە داوا دەکەن ئیستا دەست لە سەروککۆماری هەڵبگرێ
حکومەتی
سریلانکا هەوڵ دەدا بۆ خۆدەرباز کردن لە قەیرانی ئابوری بە شێوەیەک یارمەتی ماڵی لە چین یا هێند و
ئەمریکا و نوروێژ وەربگرێ
وەک
رێگا چارەیەک بۆ قەرەبو کردنەوەی کەمی خۆراک لە سریلانکا حکومەتی ئەو وڵاتە
پێشنیاری کردوه خەڵک بۆ خۆیان ئەوەندی دەتوانن هەوڵی چاندنی سەوزە و خواردن بدەن
مانگی
شەشی ٢٠٢٢ هێند وەک هاریکاری مرویی دەرمان و برینج بۆ سریلانکا
رەوانە دەکات . هەر لە مانگی شەش دا سریلانکا فروشتنی سوتەمەنی بۆ ماوەی شەش حەوتو
رادەگرێ و سوتەمەنی تەنیا
دەدرێ بە ئەو بەشانەی زۆر پێویستن وەک ئامبولانس ، هەر بەو هۆیە داوا لە
خەڵک دەکەن لە ماڵی را کار بکەن .
لە
مانگی حەوت بە دوایی هێرشی خەڵک بۆ سەر کۆشکی سەروککۆماری ، سەروککۆماری ئامادەیی
خۆیی دەردەبرێ بۆ دەست لە کار کێشانەوه
مانگی حەوت هەم سەروککۆمار و هەم سەروک وەزیران دەستیان لە کار
کێشاوه
لە
مانگی حەوتی ساڵی ٢٠٢٢ ڕانیل ویکرێمێسینگ وەک نو هەمین سەروککۆماری سریلانکا دەستی
بە کار کرد
ڕانیل
سەروکی پارتی نیشتیمانی یەکگرتویی سریلانکایە
و پێنج جاریش سەروەک وەزیرانی
سریلانکا بووه ئەو بابەتە بۆ خۆیی جێ باسە
کەسێک لە ساڵها بۆ خۆیی لە دەسەڵاتدا دابووه و کارنامەی کاری تێکڵاوی کارنامەی
کاری حکومەتی رابردویە دیسان وەک سەروک
کۆمار دەست بە کار دەکاتەوه .
نەبوونی ئالترناتیویی
گونجاو و نەبوونی حیزب و رێکخراوەیەکی دیموکرات کە جێ متمانەی خەڵک بێ واێکردوه رێگا بۆ هاتنە
سەرکاری رانێل خۆش بێ .
دوای ئەوەی لە مانگی حەوتی
٢٠٢٢ گۆتابایا
ڕاجاپاسکا سەروکی پیشویی حکومەتی سریلانکا
بە هۆیی خۆپیشاندانەکانی خەڵک وڵاتی بە جێهیشت (
هەڵات ) لە مانگی سپتامبری ٢٠٢٢ گەراوه
سریلانکا .
مانگی
فبرواری ٢٠٢٣ حکومەت یاسای قەدەغە کردنی مانگرتنی لە هێندیک کەرتی وەبەرهێنان جێ
بە جێ کرد و دەنگی بۆ دا، ئەوە لە کاتێکدایە کە خەڵک لە چونە سەری رادەی ماڵیات نارازین .
ئەزمون. دەسەڵاتی حکومەتی بێ کەڵک بۆ مەودایەکی زۆر دەبێتە
هۆیی کشانەوەی و بێ هیوایی وبێ متمانەیی خەڵک بە حیزب و کەسایەتی و رێکخراوەکان و رێگا خۆش
دەکات ، بۆ دەست بە دەست کردنی دەسەڵات لە نێو رێکخراوە و کەسایەتی بێ کەڵک.
لە مانگی
مارسی ٢٠٢٣ فۆندی جیهانی ئامادە بوسی
میلیارد دولار قەرز بدا بە سریلانکا بەو مەرجەی ماڵیات زیاد بکا ولە دانی سوبسید بۆ کارەبا و بەنزین خۆ بپارێزی . ئەو کرانەوەیە لە لایەن بانکی جیهانی فۆند بە دوایی ئەوەدا هات کە چین ئامادەبو هاسانکاری بۆ قەرزەکانی
سریلانکا بکات .
مانگی شەشی ٢٠٢٣ پارڵمانی سریلانکا وەرگرتنی قەرزی لە
لای خۆیی تایید کرد.
مانگی
شەشی ساڵی ٢٠٢٣ نورویژ سەفارەتی خۆیی لە سریلانکا دادەخا. وەزیری دەرەوەی نورویژ
لەو باوەرەدایە بە هۆیی هەلومەرجی نۆیی ئوروپا
واباشترە نوروێژ زۆرتر وزەی دیپلماتی خۆیی لەو ناوچەیە بە کار بێنێ و ئەرکەکانی
ئەو سەفارەتە دەدریتە سەفاەرتی
نوروێژ لە هێند. ئەریک سولهیم
پێ وایە لە درێژ خایەن دا ئەوە
هەنگاویکی هەڵەیە بۆ نوروێژ .
نەبوونی ریکخستن و ئالترناتیوکی بە هێز پاش خۆپیشاندانیکی
زۆر وایکرد کە خەڵک نەیان تۆانی ئالترناتیویکی بە هێز و خەڵکی بێنە گۆرێ و حکومەت لە ناو هەر ئەو کەسایەتی و حیزبانەی کە بۆنە هۆیی قەیرانی دارایی و
هەژاری خەڵک دەست بە دەست کرا .
سەرچاوەکان
گۆڤاری
وگ نوروێژی . سایتی بانکی جیهانی، رۆژنامە لوموند دپپلوماتیک . سایتی سەفارەتی
نوروێژ لە سریلانکا، سایتی ان آر ک نوروێژی
، سایتی ئورو نیوز . لیکدانەوەکان نوسەر.
وێنە
. سایتی
https://pixabay.com/