mandag 19. september 2022

مانگرتن





مانگرتن

بە بۆنەوەی مانگرتنی سەرانسەری لە کوردستان

بۆ یادی ژێنا ئەمینی ( مەهسا)


مانگرتن بە مانای راگرتنی کاتی کاروچالاکی بە شێوەیەکی هێمنانە بۆدەربرینی نارەزایەتی و گەیشتن بە ئامانج و داواکاریەکانی کۆمەڵێک  لە خەڵک  لە سەدەی هەژدەی زانینی ڕا بە هۆیی رێکخراوەکانی چینی کریکار وشورشی پیشەسازی دا دەستی پێکردوه و هەتا نێوەی دووهەمی سەدەی نوزدە بە توند و تیژی سەرکوت کراوه . لە کۆتاییەکانی سەدەی نوزدە ڕا بە دوایی خەباتی  بێ وەچانی چێنی کریکار بەرە بە بەرە  ئەو شێوە لە خەباتە لە ئوروپا بە رەسمی ناسرا وریگای پێدرا. 

یەکیک لە بە نێو بانگترین مانگرتنەکانی سەدەی بیستم مانگرتنی کریکارانی کەرتی کەشتی سازی گدانسک لە وڵاتی لهستان بو کە سەدهەزار کریکار مانیان گرت لوخوالەسا  کە بۆ خۆی کاتێک کرێکاربو رۆڵی رێبەری  لەو مانگرتنانەدا هەبو و بەدوایی ئەو مانگرتنەدا لوخ والەسا نێوبانگیکی جیهانی دەرکرد. لوخوالەسا لە دوایید خەڵاتی نوبەلی ئاشتی وەرگرت و بو بە سەروکۆماری لهستان. 

مانگرتنی فروکەوانان، ماموستایان، خۆێندکاران ، ژنان ، کریکارانی کەرتی پیشەسازی جۆراوجۆر ، پوست ، تاکسی ، هات وچو  نەوت و مس و بە دەیان گروپ و کەرتی دیکە بەشیک لە مێژویی مانگرتنەکانی مێژویی سەد ساڵی رابردویی جیهانن.

مانگرتنەکان هەم بە شێوەی جەماوەری وهەم بەشێوەی تاکە کەسی بەریوه دەچن.

بابی ساندزی ئیرلەندی  بە مانگرتنی لە خواردن لە ساڵی ١٩٨١ و کوچی دوایی دوای ٦٩ روژ لە تەمەنی ٢٧ ساڵی وێنەیەکی هەرە بەرچاوی ماگرتنی تاکە کەسیە کە گێانی خۆێی لە رێ گەیشتنی بە داو خۆازیەکانی دانا.

هەرچەند مانگرتن وەک شێوازیکی هێمنانە ومەدەنی و لە کۆێ خۆێدا هەمیشە سەرکەوتو نەبوه وهەمو کات ئامانجەکانی خۆیی نەپێکاوه بەڵام هەمیشە تعبیری لە بوونی نارەزایەتی کومەڵیک کردوه و لایەنی بەرامبەری لێ ئاگادارکردوتەوه.t

ئیران

گەورەترین  مانگرتن لە وڵاتی ئیران لە ساڵی ١٣٥٧ بەرێوه چو کە لە ئاکام دا حکومەتی شاهنشاهی لە ئیران کۆتایی پێهات . پێشتریش  لە ئیران زۆر جار مانگرتنی گەورە رویداوه ساڵی ١٣٢٩و ١٣٣٤   مانگرتنی کریکارانی شریکەی نەوتی ئیران،   مانگرتنی شوفیرانی ئوتوبوس لە ساڵەکانی ١٣٤٨ و ١٣٤٩ و بەدەیان مانگرتنی دێکە  کە کەم و زۆر بونە هویی هێندیک ئاڵ وگۆر لە ژیانی سەرجەمی خەڵکی ئیران.

لە کۆێ ماوەی هاتنە سەرکاری رژیمی جمهوری ئیسلامی هەتا ئیستا، ئیران مانگرتنی سەرانسەری بە خۆیەوه نەدیوه.ئەو مانگرتنانەی لە ماوەی ئەو چل ساڵە دا رویان داوە هەر هەمویان لایەنی ئابوریان لە لایەن چینە جیا جیا کانی کومەڵگادا هەبوه کە لە دواییدا  بە سەرکەوتویی یا بە بێ ولام و زۆرتر لە ژێر زەختی ناوەندە سەرکوتکەرەکانی  رژیمەوه کۆتاییان پێ هاتوه و هیچ کاتیش ئامار و زانیاریکی تەواو لەو بارەدا لە سەر میدیایی ئیران باس نەکراوه.   

مانگرتنی سیاسی لە کوردستانی ئیران

جیاوازی مانگرتنەکانی کوردستان لە گەل هەمو باقی ئیران سیاسی بوونی مانگرتنەکانە.

لە کوردستانی ئیران گەورەترین مانگرتن بە دوایی ئیعدامئ ٥٩ لاوی شاری مەهاباد لە جۆزەردانی سالی١٣٦٢   بەرێوه چو کە هەمو کوردستانی ئیرانی گرتەوە و رژیمی ئیران هەمو کوردستانی خستە ژێر حکومەتی نیزامیەوه .

  ئەو شێوە مانگرتنە دیسان بە دوایی  تروری دکتور عبدالرحمن قاسملو سکرتری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان و هاوریانیدا  لە پوشپەری ساڵی ١٣٦٨ بە شێوەیەکی زۆر گەورەتر دوپات بووه ئەو رەوتە دیسان لە خەرمانانی ساڵی ١٣٧١ بە دوایی تروری دوکتور سەعید شەرەفکەندی و هاوریانی لە برلێن  دوپات بووه.

  

 لە هەمو تەمەنی کۆماری ئیسلامی ئیران مانگرتن وەک چەکیکی بە هێز  بۆ دەربرینی نارەزایەتی  لە جمهوری ئیسلامی بە  بەردەوام  بووه هەتا  موشک بارانی قەلای دێموکرات   لە  ١٧ خەرمانانی  ساڵی ٢٠١٨   لە دەوروبەری شاری کۆیە  دیسان  دوپات بووه کە  دەنگی ئەو  مانگرتنە گەیشتە کۆبونەوەی نەتەوەیە یەکگرتوکان و لەو ساڵانەی دواییدا بە دەیان کاربەدەستی جمهوری ئیسلامی باسی ئەو مانگرتنانەی کوردستانیان کردوه کە تعبیر لە دژایەتی خەڵکی کوردستان لە گەل جمهوری ئیسلامی ئیران دەکات.

دوشەمە رێکەوتی ١٩ی خەرمانان ٢٠٢٢

گەورەترین رۆژنامە و دەزگا خەبەریەکانی هەمو جیهان  باسی کوچی دوایی ژینا ئەمینیان کرد  کە بەدوایی گیرانی بە دەستی پولیسی ئەخلاقی لە شاری تاران ڵیدەدری ولە ئاکام دا لە نەخۆشخانەیەکی شاری تاران کۆچی دوایی کرد و روفاتەکەی هاتەوە شاری سقز و لە نێو ئاپۆرای خەڵکی شاری سقز و دەورەبەر بە خاك ئەسپێردرا.

بە دوایی ئەو کارەساتەدا رۆژی شەمە ناوەندی حیزبە کوردستانیەکان داوایان لە هەمو خەڵکی کوردستان کرد بە دژایەتی لە گەل ئەو کردەوەی جمهوری ئیسلامی مان بگرن .

رۆژی دوشەم هەمو کوردستان بۆ جاریکی دیکە یەک دەنگ  دوکان وبازاریان داخست ولە زۆربەی شارەکانی کوردستان خۆ پیشاندان کرا ودەنگی خەڵکی کوردستان بە هەمو ئیران و جیهان گەیشت

 خەڵکی باقی ناوچەکانی ئیران بۆ یەکەم جار زۆرترین هاوسوزی وهاوخەمی خۆیان بو خەڵکی کوردستان و گێان لە دەستدانی ژینای کوردان نیشان دا و هەڵویستان گرت و واتە بە دەیان ژنی سڤیل و هەتا ئەکتەره ژنەکانی ئیران بە مانای نارەزایەتی دەربرین لەو کارەساتە ، سەری خۆیان تاشی و لە تۆرە کۆمەڵایەتێکان بڵاویان کردەوە.

هەتا ئیستاش لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئیران مانگرتن بە شیوەیەکی پڕ لە توند و تێژی  بەرپرچ دەدرێتەوه و بە دواییدا بە دەیان کەس دەگیرن و رەوانەی زیندانەکان دەکرێن .

  کۆتا

مانگرتن مێژویەکی پڕدوبەرەكی وکارەسات وهاوکاری ویەکگرتویی ولەخۆبردویی هەیە کە لە کۆێی خۆێدا دێموکراسی وئازادی زۆرتری بۆ گەڵانی ژێر دەست دەستەبەر کردوه.


Ingen kommentarer:

Legg inn en kommentar

  سریلانکا راپەرینی بێ رێبەر خەبات بۆ گورینی حکومەت و وەدیهێنانی سیستمیکی نۆی کاتێک جێگرەوەکەی دیار نیە زۆر دژوارە ،جێگرەو نەک هەر بە مانای...