ئوروپا و قەیرانی
گاز
لە ساڵەکانی ١٩٨٠ را کە ئوروپا بە تایبەتی ئاڵمان دەستیان بە کرینی
گاز لە روسیا کرد ئەمریکا نێگەرانی کاریگەری روسیا لە سەر یەکگرتویی ناتو و هاوکاری وڵاتانی ئوروپایی و ئەمریکا هەبو
ئەمریکا لەو کاتەدا ،بە رادەیەکی زۆربە نەوتی وڵاتانی دیکتاتور
وپێشیلکاری مافی مروڤ لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بسترا بووە
لە ساڵی٢٠١٠ ڕا بە دوایی
بەرهەم هێنانی زۆرتری نەوت بە هۆیی تکنولوژی نۆێ ، ئەمریکا لە باری نەوت
پێویستی بە دەرەوە نەما و لەو کاتە را ئەمریکا بە فرمی داوای لە وڵاتانی ئوروپایی
بە تایبەت لە ئالمان کرد کە خۆ بە گازی روسیا نەبستێتەوه
ترامپ سەروکۆماری پێشوی ئەمریکا کاتی خۆێی لە کۆبونەوەیەکدا داوا لە
سەروکی ناتو دەکات هوشداری بداتە ئاڵمان کە کۆتایی بە کرینی گاز لە روسیا بێنن
چونکە روسیە، لە داهاتودا گاز وەک بارمەتە بە دژی ئاڵمان و هەمو وڵاتانی ئوروپایی بە کاری
دێنێ
دەستپێکی شەری ئوکراین
لە ٢٤ی مانگی فبرواری ٢٠٢٢ روسیا هێرشی کردە سەر ئوکراین .هاوکات ئەمریکا و یەکیەتی ئوروپا دەستیان بە گەمارویی
بەرینی ماڵی روسیا کرد
ئەمریکا لە ٦ ی مانگی مارسی ٢٠٢٢ رایگەیاند چی دی گاز لە روسیا ناکرێ
و داوای لە هەمو شریکە ئەمریکایەکان کرد لە ماوەی ٤٥ رۆژدا هەمو گرێبەستەکانی
خۆیان لە گەل روسیا هەڵوەشێنەوه. لە هەمانکاتدا داوای لە یەکیەتی ئوروپا کرد
کۆتایی بە کرینی گاز لە روسیا بێنن
ئوروپا لەو کاتەدا ٢٠ لە
سەدی نەوت ٤٠ لە سەدی گاز و ٥٠ لە سەدی خەڵوزیان لە روسیا دەکری
لە هاوینی ٢٠٢٢ روسیا یەکەم جار بە بێانوی چاککردنی بۆریەکانی گاز بۆ
مەودایەکی کاتی ناردنی گازی بۆ ئوروپا ڕاگرت و بەدوایی دەستپێکردنەوەش ڕادەی
جارانی نەناردەوه.
بە دوایی ئەو هەلس وکەوتەدا ئوروپایەکان بە گشتی تێگەیشتن پێویستە بە
زوترین کات بسترانەوەی خۆیان بە گازی روسیا چارە سەر بکەن لە پەراوێژی ئەو هەوڵانەدا لە کورتخاێن دا پیویستان بەوه هەیە ئەو ولاتانەی هەتا ئیستا کەمتر لە بازار
دا بوون وەگەریان بخەنەوه و واتە هەوڵیان دا
هێندیک وڵات کە پێشتر بە هوئئ پێشکاری ماڤی مروڤ لە بازارەکانی ئوروپا
دەرکرابوون بهێنەوه سەرخەت و داواش لە
ولاتانی دیکە بکەن کە زۆرتر گاز بەرهەم بێنن بو بازارە ئوروپایەکان وەک نوروێژ و هولەند
جێگرەوەکانی گازی روسیا
نوروێژ ئیستا ٢٥ لە سەدی گازی ئوروپا دابین دەکات، لە ماوەی زستاندا باسێک لە سەر میدیاکان هەبو کە هێندیک لە وڵاتانی ئوروپایی داوایان لە نوروێژ کردوه
وەک هاوکاری لەو هەل ومەرجە
تایبەتیە دا دوای کرونا و
شەری ئوکراین نرخی گاز دابەزێنێ واتە بە نرخێکی کەمتر لە نرخی بازار گاز رەوانەی ولاتە ئوروپایەکان بکات بەڵام
کارناسە ئابوریەکان، لە وڵامی ئەو بابەتە
دا پێان دروستر بو کە لێگەرێن بازار مکانیزمی خۆیی جێ بە جێ بکات
هولەند یەکیک لەو وڵاتانەیە
گاز هەناردە دەکات یەکیک لە گرفتەکانی گازی هولەند نێگەرانی خەڵکی ئەو وڵاتە لە بومەلەرزەیە ،خەڵکی
ئەو وڵاتانە داوا دەکەن کە حکومەت کۆتایی بە هەڵینجانی گاز بهێنی
ئەلجزایر یەکەم بۆ خۆیی زۆرتر
لە جاران بو نێو خۆیی بەکار دێنی دوهەم نایهە وەی لە کاتیكدا لە گەل مراکش کێشەی
هەیە خۆیی توشی گرفت لە گەل روسیا بکات کە چەکی لێ دەکری
میسر وێرای ئەوەی ٢٠٠٠ ملیاردی سێ گوشی گازی سروشتی هەیە ئامادە نیە خۆیی توشی گرفت لە گەل روسیا بکات چونکە ٩٠ لە سەدی گەنمی خۆیی لە ئوکراین و رووسیا دابین دەکات ئەو دوایانە هێندێک بەڵگەی نهێنی ئەمریکا باسیان لەوە کردوە کە میسر بە نهێنی چەکی بە روسیا فروشتوه
ئەمریکا هەتا ئیستا لە ساڵی ٢٠٢٣ هەناردە کردنی گازی بۆ ئوروپا دوبەرابەرو نێو لە چاو ساڵی ٢٠٢٢ زیاد کردوه و ئەو رەوتە درێژەی دەبێ بۆ دابین کردنی گاز بۆ ئوروپا ، یەکەم جار لە بەر بەرژەوندی خۆی
قەتریش یەکیک لەو وڵاتانەیە کە دوایی قەیرانی گازی ئوروپا بە هوی شەری
ئوکرانیا بەردەوام بووه لە هەناردە کردنی
گاز بۆ بازارەکانی ئوروپا
بەدوایی شەری ئوکرانیا نرخی گاز بە شیوەیەکی بەرچاو گران بو لە ئیستا
دا پاش چوونە سەری رادەیەکی یەکجار زۆری نرخی گاز
لەو دوایانەدا رادەیەکی دابەزین بە خۆیەوه دیوه بەڵام ئیستاش بەرادەیەکی
بەرچاو نرخی گاز لە بەرامبەر ئامارەکانی ساڵی ٢٠٢١ دا گرانە و ئەو گرانیە رەنگدانەوەیەکی بەرچاوی لە سەر کۆی ئابوری
ئوروپا هەبوه
لە بەرەبەری زستانی ٢٠٢٢
سەردیرئ رۆژنامەکانی ئێران باسیان لە زستانی سارد و بێ گازی و بێ دەرتانی
ئوروپا و قەیرانی گاز دەکرد بەڵام زستان کۆتایی هات و ئوروپایەکان بە هاوکاری
یەک قەیرانی گازیان هەتا ئیستا ئەودیو کرد.
بەردەوامی شەری ئوکراین شۆینی خۆیی لە سەر نرخی گاز و زۆر کەرەسەی
دیکە لە بازارەکانی هەمو جیهان و ئوروپا داناوه زستانی ساڵی ٢٠٢٣ دیسان مەیدانی تاقیکاریکی
گەورەیە بە تایبەتی بو ئوروپا و ئەو ولاتانەی سالهایە بە گازی روسیا بستراونەوه.
ئاڵمان وێرای گرفتی جێگیرکردنەوەی گازی روسیا لە رێکەوتی ١٥ مانگی ئاپریل
لە بەردەوامی پروگرامی پاراستنی ژینگە دوایین بنکەناوەکەیەکانی وەربەر هێنانی
کارەبای داخست . ئەو بریارە بە تایبەتی دوایی کارەساتی بنکەی ناوەکی وەبەرهێنانی کارەبا لە ژاپون درا بو و بەرە بە
بەرە جێ بە جێ کرا
لە کاتێکدا زۆربەی ولاتەکان بەو باوەرە گەیشتون بنکە ناوەکەیەکانیان
دابخەن ئیران بە هۆیی کۆمپانیا روسیەکان سالهایە خەریکی ساز کردنی بنکەی ناوەکی
وەبەرهێنانی کارەبایە کە هەتا ئیستا
ئابووری خەڵکی ئیرانی گەیاندۆتەو لوتکەی داڕمان.
وانەکان .
گرێبەستە ئابوریەکان پێویستە لە باری سیاسیەوه لێک بدرێنەوه و تەنیا
چاو لە نرخی گرێبەستەکان نەکرێ. شەر رێگا
بە دیکتاتورەکاندا دەدا بێنەوه مەیدان و لە هەمان کاتیشدا شەر ویرای هەمو گرفتە سیاسی ،کۆمەڵایەتی و
ئابوریەکانی گرفتی گەورە و درێژخاێن بۆ سەر ژێنگە ساز دەکات. یەکگرتویی روڵی سەرەکی لە دەرباز بوون لە قەیرانەکاندا
هەیە. وڵاتەکان لە کۆتایی دوایین بریارەکانیان دا بەرژەوندی
خۆیان وەپێش بەرژەوندی دەرو جیران دەخەن.
سەرچاوەکان . رۆژنامەی کلاسە کامپن بە زمانی نوروێژی . یوتوب بەرنامەیەک لە سەر گرفتەکانی هەڵینجانی گاز لە
هولەند ، گۆڤاری مانگانەی لموند دپیلوماتیک بە زمانی نورویژی . سایتی ئە
٢٤ سایتی خەبری رۆژنامەکانی ئیرانی باسی
زستانی دژواری ئوروپا . نرخی گاز تریدین ئکونومیک
و رۆژنامە ئافتن پوستن
Bilde fra Pixabay
Ingen kommentarer:
Legg inn en kommentar