tirsdag 25. juli 2023


 

سریلانکا

راپەرینی بێ رێبەر

خەبات بۆ گورینی حکومەت و وەدیهێنانی سیستمیکی نۆی کاتێک جێگرەوەکەی دیار نیە زۆر دژوارە ،جێگرەو نەک هەر بە مانای سازمان و حیزب ویا کەسایەتیک بەڵکو بە مانای سیستمێکی وەڵامدەر .    

مانگی ئاگوستی ٢٠٢١ حکومەتی سریلانکا  رایگەیاند کە دراوی بیانیان لە حیسابدا نەماوه وناتوانن پارەی کرینی کەرەسەی پێویست واتە خواردنیش بدەن وبەو هۆیەوە حکومەتی سریلانکا هەلومەرجی نائاسایی  راگەیاند

حکومەت بە سەروکایەتی گۆتابایا ڕاجاپاسکا بریاری دابەش کردنی تایبەتی بۆ کەل وپەڵی رۆژانە  دەرکرد و هەر وەها داوای لە هەموخەڵک کرد کەمتر سوتەمەنی بە کار بێنن چونکە پارەیان نیە سوتەمەنی پیویست لە دەرەوە بکرن. ئەو بریارە وای کرد کە نرخی هەموکەل و پەلەکانی رۆژانەی خەڵک گرانتر بێ ، بانکی ناوەندی نرخی سودی بانکی بردە سەر و دەستی بە رێگری لە هاوردەی زۆر کەڵوپەل کرد بو ئەوەی رێ لە چوونەدەری زۆرتری دراوی بیانی بگرێ

سریلانکا بە هویی نەبوونی پارەی بەیانی لە بانکەکانیدا  لە مانگی سپتامبری ٢٠٢١ گریبەستیکی لە گەل ئیران واژو کرد بو دانەوەی ٢٥١ میلیون دولار پارەی سوتەمەنی کردراو لە ئیران  هەمو مانگێ چای بۆ ئیران بنێری هەتا قەرزەکەی تەواو دەبێ  

لە کۆتایی مانگی فوریە ٢٠٢٢ بە دوایی نەبوونی سوتەمەنی و زۆر گەل و پەلی وەک شیری مندالان وخواردن و دەرمان..  خەڵک  هێرشیان کردە سەر ماڵی سەروکۆمار و بە دوایی ئەو دا سەروکۆماری سریلانکا حکومەتی نیزامی راگەیاند

سێ مانگی  ئاپریل٢٠٢٢ حکومەتی سریلانکا هەمو تۆرەکۆمەڵایەتیەکانی وەک  واتس ئاپ و یوتوب .فیس بوک و ئینستاگرامی داخست بەڵام خۆپیشاندانەکان وێرای حکومەتی نیزامی بەردەوام بوون دوایی سێ رۆژ حکومەتی نیزامی لە  شەشی مانگی ئاپریل لە ژێر زختی خۆپیشاندانەکاندا هەڵگیرا

دۆازدەی مانگی ئاپریل ٢٠٢٢ سریلانکا رایگەیاند کە ناتوانی قەرزەکانی بە بانکە بیانیەکان بداتەوه

 خۆپیشاندانەکانی بە دروشمی لادانی سەرۆکۆمار و وەزیرەکانی  بە شێوەیەکی گشتگیر لە هەمو مانگی ئابریل  دا بەردەوام بوون  جەماوەر لە شارەکانی دیکە را خۆ دەگەینە پایتخت بو بەشداری لە خۆپیشاندانەکاندا. پولیس گازی فرمێسک هێنەر و چەکی سوک بە دژی خۆپیشاندەرکان بە کار دێنی، خەڵکیکی زۆر بریندار دەبن وپێنج کەس دەکوژرین .دیسان حکومەت  لە  شەشی مانگی مای٢٠٢٢ حکومەتی نیزامی رادەگەێنێ

مانگی شەشی ٢٠٢٢  سەروککۆماری سریلانکا لە چاوپێکەوتنێکی لە گەل بلومبرگ دەڵی دوای تەواو بوونی ماوەی سەروکۆماریم  واتە  دو  ساڵی دیکە  بەشداری کێ بەر کێ سەروککۆماری نابم بەڵام خەڵکی ئەو وڵاتە داوا دەکەن ئیستا دەست لە سەروککۆماری هەڵبگرێ

حکومەتی سریلانکا هەوڵ دەدا بۆ خۆدەرباز کردن لە قەیرانی ئابوری  بە شێوەیەک یارمەتی ماڵی لە چین یا هێند و ئەمریکا و نوروێژ وەربگرێ

وەک رێگا چارەیەک بۆ قەرەبو کردنەوەی کەمی خۆراک لە سریلانکا حکومەتی ئەو وڵاتە پێشنیاری کردوه خەڵک بۆ خۆیان ئەوەندی دەتوانن هەوڵی چاندنی سەوزە و خواردن بدەن

مانگی شەشی ٢٠٢٢   هێند  وەک هاریکاری مرویی دەرمان و برینج بۆ سریلانکا رەوانە دەکات . هەر لە مانگی شەش  دا  سریلانکا فروشتنی سوتەمەنی بۆ ماوەی شەش حەوتو رادەگرێ و  سوتەمەنی  تەنیا  دەدرێ بە ئەو بەشانەی زۆر پێویستن وەک ئامبولانس ، هەر بەو هۆیە داوا لە خەڵک دەکەن لە ماڵی را کار بکەن .

لە مانگی حەوت بە دوایی هێرشی خەڵک بۆ سەر کۆشکی سەروککۆماری ، سەروککۆماری ئامادەیی خۆیی دەردەبرێ بۆ دەست لە کار کێشانەوه  مانگی حەوت  هەم  سەروککۆمار و هەم سەروک وەزیران دەستیان لە کار کێشاوه

لە مانگی حەوتی ساڵی ٢٠٢٢ ڕانیل ویکرێمێسینگ وەک نو هەمین سەروککۆماری سریلانکا دەستی بە کار کرد

ڕانیل سەروکی پارتی نیشتیمانی یەکگرتویی سریلانکایە  و پێنج جاریش  سەروەک وەزیرانی سریلانکا بووه  ئەو بابەتە بۆ خۆیی جێ باسە کەسێک لە ساڵها بۆ خۆیی لە دەسەڵاتدا دابووه و کارنامەی کاری تێکڵاوی کارنامەی کاری حکومەتی رابردویە دیسان وەک سەروک  کۆمار  دەست بە کار دەکاتەوه . نەبوونی ئالترناتیویی گونجاو و نەبوونی حیزب و رێکخراوەیەکی دیموکرات  کە جێ متمانەی خەڵک بێ واێکردوه رێگا بۆ هاتنە سەرکاری  رانێل خۆش بێ .

دوای ئەوەی لە مانگی حەوتی ٢٠٢٢  گۆتابایا ڕاجاپاسکا  سەروکی پیشویی حکومەتی سریلانکا   بە هۆیی خۆپیشاندانەکانی خەڵک وڵاتی بە جێهیشت ( هەڵات ) لە مانگی سپتامبری  ٢٠٢٢  گەراوه  سریلانکا .

مانگی فبرواری ٢٠٢٣ حکومەت یاسای قەدەغە کردنی مانگرتنی لە هێندیک کەرتی وەبەر‌هێنان جێ بە جێ کرد و دەنگی بۆ دا، ئەوە لە کاتێکدایە کە خەڵک لە چونە  سەری رادەی ماڵیات نارازین .

  

ئەزمون.  دەسەڵاتی حکومەتی بێ کەڵک بۆ مەودایەکی زۆر دەبێتە هۆیی کشانەوەی و بێ هیوایی وبێ متمانەیی خەڵک بە  حیزب و کەسایەتی و رێکخراوەکان و  رێگا خۆش  دەکات ، بۆ دەست بە دەست کردنی دەسەڵات لە نێو  رێکخراوە و کەسایەتی بێ کەڵک.    

لە مانگی مارسی ٢٠٢٣   فۆندی جیهانی ئامادە بوسی میلیارد دولار قەرز بدا بە  سریلانکا  بەو مەرجەی ماڵیات  زیاد بکا ولە  دانی  سوبسید بۆ کارەبا و بەنزین خۆ بپارێزی  . ئەو کرانەوەیە لە لایەن  بانکی جیهانی فۆند بە دوایی  ئەوەدا هات کە چین ئامادەبو هاسانکاری بۆ قەرزەکانی سریلانکا بکات .

مانگی شەشی ٢٠٢٣ پارڵمانی سریلانکا وەرگرتنی قەرزی لە لای خۆیی  تایید کرد.

 

مانگی شەشی ساڵی ٢٠٢٣ نورویژ سەفارەتی خۆیی لە سریلانکا دادەخا. وەزیری دەرەوەی نورویژ لەو باوەرەدایە بە هۆیی هەلومەرجی نۆیی ئوروپا  واباشترە نوروێژ زۆرتر وزەی دیپلماتی خۆیی لەو ناوچەیە بە کار بێنێ  و ئەرکەکانی  ئەو سەفارەتە دەدریتە سەفاەرتی  نوروێژ لە هێند.    ئەریک سولهیم  پێ وایە  لە درێژ خایەن دا ئەوە هەنگاویکی هەڵەیە بۆ نوروێژ .

نەبوونی  ریکخستن و ئالترناتیوکی بە هێز پاش خۆپیشاندانیکی زۆر وایکرد کە خەڵک نەیان تۆانی ئالترناتیویکی بە هێز و خەڵکی بێنە  گۆرێ و حکومەت لە ناو هەر ئەو کەسایەتی  و حیزبانەی کە بۆنە هۆیی قەیرانی دارایی و هەژاری خەڵک دەست بە دەست کرا .

 

سەرچاوەکان

گۆڤاری وگ نوروێژی . سایتی بانکی جیهانی، رۆژنامە لوموند دپپلوماتیک . سایتی سەفارەتی نوروێژ لە سریلانکا، سایتی ان آر ک  نوروێژی ، سایتی  ئورو نیوز . لیکدانەوەکان نوسەر.

 

وێنە . سایتی

https://pixabay.com/

 

 

 

 

  

søndag 28. mai 2023

 





 

 

ئوروپا و قەیرانی گاز

 

لە ساڵەکانی ١٩٨٠ را کە ئوروپا بە تایبەتی ئاڵمان دەستیان بە کرینی گاز لە روسیا کرد ئەمریکا نێگەرانی کاریگەری روسیا لە سەر یەکگرتویی ناتو و هاوکاری وڵاتانی ئوروپایی و ئەمریکا هەبو

ئەمریکا لەو کاتەدا ،بە رادەیەکی زۆربە نەوتی وڵاتانی دیکتاتور وپێشیلکاری مافی مروڤ لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بسترا بووە

لە ساڵی٢٠١٠ ڕا بە دوایی  بەرهەم هێنانی زۆرتری نەوت بە هۆیی تکنولوژی نۆێ ، ئەمریکا لە باری نەوت پێویستی بە دەرەوە نەما و لەو کاتە را ئەمریکا بە فرمی داوای لە وڵاتانی ئوروپایی بە تایبەت لە ئالمان کرد کە خۆ بە گازی روسیا نەبستێتەوه

ترامپ سەروکۆماری پێشوی ئەمریکا کاتی خۆێی لە کۆبونەوەیەکدا داوا لە سەروکی ناتو دەکات هوشداری بداتە ئاڵمان کە کۆتایی بە کرینی گاز لە روسیا بێنن چونکە روسیە،  لە داهاتودا گاز وەک بارمەتە  بە دژی ئاڵمان و هەمو وڵاتانی ئوروپایی بە کاری دێنێ

دەستپێکی شەری ئوکراین

لە ٢٤ی مانگی فبرواری ٢٠٢٢ روسیا هێرشی کردە سەر ئوکراین .هاوکات  ئەمریکا و یەکیەتی ئوروپا دەستیان بە گەمارویی بەرینی ماڵی روسیا کرد

ئەمریکا لە ٦ ی مانگی مارسی ٢٠٢٢ رایگەیاند چی دی گاز لە روسیا ناکرێ و داوای لە هەمو شریکە ئەمریکایەکان کرد لە ماوەی ٤٥ رۆژدا هەمو گرێبەستەکانی خۆیان لە گەل روسیا هەڵوەشێنەوه. لە هەمانکاتدا داوای لە یەکیەتی ئوروپا کرد کۆتایی بە کرینی گاز لە روسیا بێنن

ئوروپا  لەو کاتەدا  ٢٠  لە سەدی نەوت ٤٠ لە سەدی گاز و ٥٠ لە سەدی خەڵوزیان لە روسیا دەکری

لە هاوینی ٢٠٢٢ روسیا یەکەم جار بە بێانوی چاککردنی بۆریەکانی گاز بۆ مەودایەکی کاتی ناردنی گازی بۆ ئوروپا ڕاگرت و بەدوایی دەستپێکردنەوەش ڕادەی جارانی نەناردەوه.

بە دوایی ئەو هەلس وکەوتەدا ئوروپایەکان بە گشتی تێگەیشتن پێویستە بە زوترین کات بسترانەوەی خۆیان بە گازی روسیا چارە سەر بکەن  لە پەراوێژی ئەو هەوڵانەدا  لە کورتخاێن دا پیویستان بەوه  هەیە ئەو ولاتانەی هەتا ئیستا کەمتر لە بازار دا بوون وەگەریان بخەنەوه و واتە هەوڵیان دا  هێندیک وڵات کە پێشتر بە هوئئ پێشکاری ماڤی مروڤ لە بازارەکانی ئوروپا دەرکرابوون بهێنەوه سەرخەت و  داواش لە ولاتانی دیکە بکەن کە زۆرتر گاز بەرهەم بێنن بو بازارە ئوروپایەکان  وەک نوروێژ و هولەند

 

جێگرەوەکانی گازی روسیا 

نوروێژ ئیستا ٢٥ لە سەدی گازی ئوروپا دابین دەکات،  لە ماوەی زستاندا  باسێک لە سەر میدیاکان هەبو کە  هێندیک لە وڵاتانی ئوروپایی  داوایان لە نوروێژ  کردوه  وەک هاوکاری لەو هەل ومەرجە  تایبەتیە دا دوای  کرونا و شەری  ئوکراین  نرخی گاز دابەزێنێ واتە  بە نرخێکی کەمتر لە نرخی بازار  گاز رەوانەی ولاتە ئوروپایەکان بکات بەڵام کارناسە ئابوریەکان، لە وڵامی ئەو بابەتە  دا پێان دروستر بو کە لێگەرێن بازار مکانیزمی خۆیی جێ بە جێ بکات    

هولەند یەکیک لەو وڵاتانەیە  گاز هەناردە دەکات  یەکیک لە  گرفتەکانی گازی هولەند  نێگەرانی خەڵکی ئەو وڵاتە لە بومەلەرزەیە ،خەڵکی ئەو وڵاتانە داوا دەکەن کە حکومەت کۆتایی بە هەڵینجانی گاز بهێنی

ئەلجزایر یەکەم  بۆ خۆیی زۆرتر لە جاران بو نێو خۆیی بەکار دێنی دوهەم نایهە وەی لە کاتیكدا لە گەل مراکش کێشەی هەیە  خۆیی توشی گرفت لە گەل روسیا  بکات کە چەکی لێ دەکری

میسر   وێرای ئەوەی ٢٠٠٠ ملیاردی سێ گوشی گازی سروشتی  هەیە  ئامادە نیە خۆیی توشی گرفت لە گەل روسیا بکات چونکە  ٩٠ لە سەدی گەنمی خۆیی لە  ئوکراین و رووسیا دابین دەکات ئەو دوایانە  هێندێک بەڵگەی نهێنی ئەمریکا باسیان لەوە کردوە کە میسر بە نهێنی چەکی بە روسیا فروشتوه

ئەمریکا هەتا ئیستا لە ساڵی ٢٠٢٣ هەناردە کردنی گازی بۆ ئوروپا  دوبەرابەرو نێو لە چاو ساڵی ٢٠٢٢ زیاد کردوه و ئەو رەوتە درێژەی دەبێ  بۆ دابین کردنی گاز بۆ ئوروپا ، یەکەم  جار لە بەر بەرژەوندی  خۆی  

قەتریش یەکیک لەو وڵاتانەیە کە دوایی قەیرانی گازی ئوروپا بە هوی شەری ئوکرانیا  بەردەوام بووه لە هەناردە کردنی گاز بۆ  بازارەکانی ئوروپا

بەدوایی شەری ئوکرانیا نرخی گاز بە شیوەیەکی بەرچاو گران بو لە ئیستا دا پاش چوونە سەری رادەیەکی یەکجار زۆری نرخی گاز  لەو دوایانەدا رادەیەکی دابەزین بە خۆیەوه دیوه بەڵام ئیستاش بەرادەیەکی بەرچاو نرخی گاز لە بەرامبەر ئامارەکانی ساڵی ٢٠٢١ دا  گرانە و ئەو گرانیە  رەنگدانەوەیەکی بەرچاوی لە سەر کۆی ئابوری ئوروپا هەبوه

 

لە بەرەبەری زستانی ٢٠٢٢  سەردیرئ رۆژنامەکانی ئێران باسیان لە زستانی سارد و بێ گازی و بێ دەرتانی ئوروپا و قەیرانی گاز دەکرد بەڵام زستان کۆتایی هات و ئوروپایەکان بە هاوکاری یەک  قەیرانی گازیان هەتا ئیستا ئەودیو کرد.

بەردەوامی شەری ئوکراین شۆینی خۆیی لە سەر نرخی گاز و زۆر کەرەسەی دیکە لە بازارەکانی هەمو جیهان و ئوروپا داناوه  زستانی ساڵی ٢٠٢٣ دیسان مەیدانی تاقیکاریکی گەورەیە بە تایبەتی بو ئوروپا و ئەو ولاتانەی سالهایە بە گازی روسیا بستراونەوه.

ئاڵمان وێرای گرفتی جێگیرکردنەوەی گازی روسیا لە رێکەوتی ١٥ مانگی ئاپریل لە بەردەوامی پروگرامی پاراستنی ژینگە دوایین بنکەناوەکەیەکانی وەربەر هێنانی کارەبای داخست . ئەو بریارە بە تایبەتی دوایی کارەساتی بنکەی ناوەکی  وەبەرهێنانی کارەبا لە ژاپون درا بو و بەرە بە بەرە جێ  بە جێ کرا 

لە کاتێکدا زۆربەی ولاتەکان بەو باوەرە گەیشتون بنکە ناوەکەیەکانیان دابخەن ئیران بە هۆیی کۆمپانیا روسیەکان سالهایە خەریکی ساز کردنی بنکەی ناوەکی وەبەرهێنانی کارەبایە  کە هەتا ئیستا ئابووری خەڵکی ئیرانی گەیاندۆتەو لوتکەی داڕمان.

 

 

وانەکان .

گرێبەستە ئابوریەکان پێویستە لە باری سیاسیەوه لێک بدرێنەوه و تەنیا چاو لە نرخی گرێبەستەکان نەکرێ.  شەر رێگا بە دیکتاتورەکاندا دەدا بێنەوه مەیدان و لە هەمان کاتیشدا  شەر ویرای هەمو گرفتە سیاسی ،کۆمەڵایەتی و ئابوریەکانی گرفتی گەورە و درێژخاێن بۆ سەر ژێنگە ساز دەکات.  یەکگرتویی روڵی سەرەکی لە دەرباز بوون لە قەیرانەکاندا  هەیە.  وڵاتەکان لە کۆتایی دوایین بریارەکانیان دا بەرژەوندی خۆیان وەپێش بەرژەوندی دەرو جیران دەخەن.

 

 

سەرچاوەکان . رۆژنامەی کلاسە کامپن بە زمانی  نوروێژی . یوتوب  بەرنامەیەک لە سەر گرفتەکانی هەڵینجانی گاز لە هولەند ، گۆڤاری مانگانەی لموند دپیلوماتیک بە زمانی نورویژی . سایتی ئە ٢٤  سایتی خەبری رۆژنامەکانی ئیرانی باسی زستانی دژواری ئوروپا . نرخی گاز  تریدین ئکونومیک و رۆژنامە ئافتن پوستن

 

Bilde fra Pixabay

 


torsdag 20. april 2023


 

سودان لە ناو شەریکی بێ ئاکام

دوپات  بوونەوەی وانەیەکی کۆن 

 سودان سالێ ١٩٥٦ سەربەخۆیی خۆیی لە بریتانیا راگەیاندولەو ماوەی ١٩٥٦ هەتا  ئیستا واتە ساڵی ٢٠٢٣ بۆ ماوەیەکی زور کەم نێزیک بە دە ساڵ سەرجەم  سودان  دور لە شەر بووه وەکی دی هەمو کات بە شیوەیەک خەریکی شەری نێو خۆیی بووه . 

ساڵی ٢٠١١  سودانی باکور پاش دەیان ساڵ شەر و کوژرانی  نیزیک بە دو میلیون کەس لە شەری نێو خۆییدا  دوای  ڕاپرسی بۆ بە وڵاتیکی سەربەخۆ ولە سودان جیا بووه.

دوایی کودتایی ساڵی ٢٠٢١  بریار وابو کە لە ١٢ی مانگی مای ساڵی ٢٠٢٣ واتە  سێ  رۆژ پێش  سەروک وەزیردەستنیشان بکرێ و حکومەتیکی نۆێ  بێتە سەرکار و لە هەمان کاتدا هیزەکانی حمیدتی ببنە بەشیک لە هێزی سپای ئەو وڵاتە.

لەوماوەی سی حەوتویی بەرلەو شەرە باسێکی زۆرلە سەر رادەست کردنی حکومەتی نیزامی بە خەڵک و وەسەریەکخستنەوەی سپا و هێزەکانی حمیدتی هەبو کە هەر کام لە  عبدالفتاح بورهان و حمیدتی ئامادە نەبوون هەمو خاڵەکانی بە جێ بگەێنن . 

١٥ی ئاپریل ٢٠٢٣ هێزەکانی سەربە موحەمەد حمدان دوقلو ناسراو بە حمیدتی  بە  تەمای کودەتایەکی لە ناکاو  هێرشیان کردە سەر کوشکی سەروک کۆماری و فروکەخانەی خارتوم  و شەری نێوان هێزەکانی سپا بە سەروکایەتی عبدالفتاح برهان و ‌هێزەکانی سەر بە حمیدتی دەستیپێکرد.

عبدالفتاح بورهان لە لایەن حکومەتی میسر و حمیدتی لە لایەن ئیمارات پشتیوانیان ڵی دەکرێ .

لێکدنەوەی  مێژویی هۆکارەکانی شەرەکانی رابردو و هەتا ئیستای  سودان جیاوازی کاتیان زۆر هەیە بەلام کاکلێ میژویی دەگەریتەوه بو جیاوازی زۆری هۆزەکان و ویکخستنیکی سەقتی ئەو خاک و خەڵکە بە یەکەوه .

تێوەگەڵانی ئیسلامیەکان لە ئەگەری درێژ بونەوەی ئەو شەرە کارەساتیکی گەورەتری لە سودان و ناوچەکەدا لێدەکەوێتەوه.

ئەزمونێکی گەورەی ئەوشەرە  لە سودان ئەوە دەبێ  کە بوونی دو  ‌هێزی نیزامی ئەگەری شەری دەسەلات و ناکوکی زیاتر 

دەکات .

هەتا  ئیستا بوونی  هێزی حمیدتی لە لایەک و هێزی سپا بە سەروکایەتی عبدالفتاح یەکیک لە هۆکارەکانی ئەو شەرەن 

هەتا ئەو دو ‌هێزە بمێنن هەموکات ئەگەری هەڵگیرسانەوەی شەر هەر دەبێ

نەبوونی یاسایەکی مودیرن وپابەند نەبوونی هێزەکان بەو یاسایانەی کە ئیستا لەو وڵاتە کاریان پێ دەکری و نەبوونی  رێکخراوە مەدەنیەکانی هۆکاری دیکەی بە هێز بوونی ئەو سەرکردە نیزامیانە لەو وڵاتن 


ئیران  پی وایە ئەو شەرو ئاژاوەیە لانی کەم دەبیتە هۆیی لە بێن چوونی دوستایەتیەی ئیسراییل لە گەل حکومەتی سودانی 

ئیسرائیل  ئەزمونیکی دور ودریژی لە گەران بە دوای دۆستایەتی هەمو وڵاتانی ناوچەو ئەفریقی دا هەیە و هێز و ئابوریکی زۆری بۆ تەرخان کردوه .

هەرچەند ئەگەر حمیدتی بتوانی عبدالفتاح لە سەروکایەتی لادا و بەو  سەد هەزار لشکرەی هەیەتی بە سەر سپا دا زال بێ دیسان ئەگەری ئەوەی  پەیوەندی لە گەل ئیسرئیل هەڵوەشێنیتەوە کەمە . بە پێ زۆر راپورتی نا فورمی کاتی خۆیی حمیدتی هێزی بە دژی  حوسێە کان بۆ یەمەن  ناردوە و بە واتایەک  لە بەرەی سعودیەکان ،هەرچەند  بەشی هەرە زۆری هێزەکانی سەر بە  حمیدتی لە راستیدا پآش ماوەی هێزەکانی جنجویدن ، کە کاتی خۆیی داردەستی سەرەکی عومەرالحسن بشیر بوون و لە لایەن کۆمەڵگای نێوەدەولەتی بە هێزیکی دژبەری مافی مروڤ دیاری دەکران . 

سەرچاوەکان

خەبەرەکانی  بی بی سی و سی ان ان  و الجزیره

   سایتی  ویکی پدیا FN sambandet   سایتی Gunnar M. Sørbø   باسێکی پروفسور VG   رۆژنامەی

  Pixabay   وێنە   


  سریلانکا راپەرینی بێ رێبەر خەبات بۆ گورینی حکومەت و وەدیهێنانی سیستمیکی نۆی کاتێک جێگرەوەکەی دیار نیە زۆر دژوارە ،جێگرەو نەک هەر بە مانای...