سودان لە ناو شەریکی بێ ئاکام
دوپات بوونەوەی وانەیەکی کۆن
سودان سالێ ١٩٥٦ سەربەخۆیی خۆیی لە بریتانیا
راگەیاندولەو ماوەی ١٩٥٦ هەتا ئیستا واتە
ساڵی ٢٠٢٣ بۆ ماوەیەکی زور کەم نێزیک بە دە ساڵ سەرجەم سودان
دور لە شەر بووه وەکی دی هەمو کات بە شیوەیەک خەریکی شەری نێو خۆیی بووه
.
ساڵی
٢٠١١ سودانی باکور پاش دەیان ساڵ شەر و
کوژرانی نیزیک بە دو میلیون کەس لە شەری
نێو خۆییدا دوای ڕاپرسی بۆ بە وڵاتیکی سەربەخۆ ولە سودان جیا بووه.
دوایی
کودتایی ساڵی ٢٠٢١ بریار وابو کە لە ١٢ی
مانگی مای ساڵی ٢٠٢٣ واتە سێ رۆژ پێش سەروک وەزیردەستنیشان بکرێ و حکومەتیکی نۆێ بێتە سەرکار و لە هەمان کاتدا هیزەکانی حمیدتی
ببنە بەشیک لە هێزی سپای ئەو وڵاتە.
لەوماوەی سی حەوتویی بەرلەو شەرە باسێکی زۆرلە سەر رادەست کردنی حکومەتی نیزامی بە خەڵک و وەسەریەکخستنەوەی سپا و هێزەکانی حمیدتی هەبو کە هەر کام لە عبدالفتاح بورهان و حمیدتی ئامادە نەبوون هەمو خاڵەکانی بە جێ بگەێنن .
١٥ی ئاپریل
٢٠٢٣ هێزەکانی سەربە موحەمەد حمدان دوقلو ناسراو بە حمیدتی بە
تەمای کودەتایەکی لە ناکاو هێرشیان
کردە سەر کوشکی سەروک کۆماری و فروکەخانەی خارتوم و شەری نێوان هێزەکانی سپا بە سەروکایەتی
عبدالفتاح برهان و هێزەکانی سەر بە حمیدتی دەستیپێکرد.
عبدالفتاح
بورهان لە لایەن حکومەتی میسر و حمیدتی لە لایەن ئیمارات پشتیوانیان ڵی دەکرێ .
لێکدنەوەی مێژویی هۆکارەکانی شەرەکانی رابردو و هەتا ئیستای سودان جیاوازی کاتیان زۆر هەیە بەلام کاکلێ میژویی دەگەریتەوه بو جیاوازی زۆری هۆزەکان و ویکخستنیکی سەقتی ئەو خاک و خەڵکە بە یەکەوه .
تێوەگەڵانی ئیسلامیەکان لە ئەگەری درێژ بونەوەی ئەو شەرە کارەساتیکی گەورەتری لە سودان و ناوچەکەدا لێدەکەوێتەوه.
ئەزمونێکی گەورەی ئەوشەرە لە سودان ئەوە دەبێ کە بوونی دو هێزی نیزامی ئەگەری شەری دەسەلات و ناکوکی زیاتر
دەکات .
هەتا ئیستا بوونی هێزی حمیدتی لە لایەک و هێزی سپا بە سەروکایەتی عبدالفتاح یەکیک لە هۆکارەکانی ئەو شەرەن
هەتا ئەو دو هێزە بمێنن هەموکات ئەگەری هەڵگیرسانەوەی شەر هەر دەبێ
نەبوونی یاسایەکی مودیرن وپابەند نەبوونی هێزەکان بەو یاسایانەی کە ئیستا لەو وڵاتە کاریان پێ دەکری و نەبوونی رێکخراوە مەدەنیەکانی هۆکاری دیکەی بە هێز بوونی ئەو سەرکردە نیزامیانە لەو وڵاتن
ئیران پی وایە ئەو شەرو ئاژاوەیە لانی کەم دەبیتە هۆیی لە بێن چوونی دوستایەتیەی ئیسراییل لە گەل حکومەتی سودانی
ئیسرائیل ئەزمونیکی دور ودریژی لە گەران بە دوای دۆستایەتی هەمو وڵاتانی ناوچەو ئەفریقی دا هەیە و هێز و ئابوریکی زۆری بۆ تەرخان کردوه .
هەرچەند ئەگەر حمیدتی بتوانی عبدالفتاح لە سەروکایەتی لادا و بەو سەد هەزار لشکرەی هەیەتی بە سەر سپا دا زال بێ دیسان ئەگەری ئەوەی پەیوەندی لە گەل ئیسرئیل هەڵوەشێنیتەوە کەمە . بە پێ زۆر راپورتی نا فورمی کاتی خۆیی حمیدتی هێزی بە دژی حوسێە کان بۆ یەمەن ناردوە و بە واتایەک لە بەرەی سعودیەکان ،هەرچەند بەشی هەرە زۆری هێزەکانی سەر بە حمیدتی لە راستیدا پآش ماوەی هێزەکانی جنجویدن ، کە کاتی خۆیی داردەستی سەرەکی عومەرالحسن بشیر بوون و لە لایەن کۆمەڵگای نێوەدەولەتی بە هێزیکی دژبەری مافی مروڤ دیاری دەکران .
سەرچاوەکان
خەبەرەکانی بی بی سی و سی ان ان و الجزیره
سایتی ویکی پدیا FN sambandet سایتی Gunnar M. Sørbø باسێکی پروفسور VG رۆژنامەی
Pixabay وێنە
Ingen kommentarer:
Legg inn en kommentar