گەنم و شەری ئوکرانیا
ساڵانە بڕی ٧٨٠ هەتا ٨٠٠ میلیون تۆن و لانی کەم
٦٠٠ میلیون تۆن گەنم لە جیهاندا بەرهەم دێ . هۆیی کەم بوونی هیندیک ساڵ دەگەرێتەوه
بۆ ویشکە ساڵی ، لافاو و هێندیک هۆیی دیکە وەک باش نەبوونی بەرە تۆوو هتد
ئوکرانیا
و روسیا ساڵانە سی لە سەدی گەنمی هەمو جیهان بەرهەم دێنن بەڵام بە
دوایی هێرشی روسیە بۆ ئوکراین لە ٢٤ی مانگی دووی ساڵی ٢٠٢٢ ئوکراین رێگایی
دەریای رەشی بۆ رەوانە کردنی گەنم بۆ بازارە جیهانیەکانی بۆ ماوەی هەتا مانگی
ئاگوستی ٢٠٢٢ لێبسترا و نرخی گەنم کە لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٢ هەر تۆنێک ٣٠٠ دولار
بو لە مانگی ئاپریلی ساڵی ٢٠٢٢ گەیشتە ٤٣٠ دولار
لە دەستپێکی شەر لە مانگی فبرواری ساڵی ٢٠٢٢ هەتا مانگی ئاگوست روسیا رێگای بە هەناردە کردنی گەنمی ئوکرانیا نەدەدا
بەڵام لەو ماوەی پێش مانگی ئاگوست بە نێوبژیوانی تورکیە ونەتەوەیەکگرتۆکان روسیا ئامادە بو رێگا بە هەناردە کردنی گەنم بدات
ئەوە لە
کاتێک دایە کە بە پێ ئامارەکانی خاجی سور برسیەتی بە دوای پەتای کرونا بەتایبەتی
لە وڵاتانی ئەفریقایی گەیشتوتە رادەیەکی مەترسیدار و یەکیک لە هویەکانی هەڵوێست
نەگرتنی بەشیکی وڵاتانی ئەفریقایی لە بەرامبەر هێرشی روسیا بو سەر ئوکرانیا
دەگەرێتەوه سەر ئەو بابەتە کە ئەوان نایان هەوێ خۆ توشی بێ گەنمیکی زیاتر بکەن
روسیا هەمو هات بەرهەلستی ئەو باسانەی داوەتەوه کە روسیا دەی هەوێ گەنم وەک چەکیک بە دژی وڵاتانی رۆژئاوا و هەمو جیهان بە کاری بێنی و دەکرێ وا بڵین بەو سازانەی بو رێگا پێدان بە ئوکرانیا بو ناردنی گەنم بو بازارەکانی جهیان ئەو باسە لە سەر خۆێی هەڵگری . بەڵام ئایا لە هەناردە کردنی گازی سروشتیش بو ئوروپا لە زستانی ئەو ساڵدا هەمان سیاسەت دەنوێنێ یانا
هەرچەند
ئەو سازانە خاوەی ئوکراینا وروسیا بۆتە هۆێی هێندیک هێوەربونەوەی بازار جیهانیەکان لە
نێگەرانی بێ گەنمی بەڵام لە هەمان کاتدا ئەو بابەتانەی خۆارەوە دیسان نێگەرانیکی
زۆریان بۆ ساڵی داهاتو هیشتۆتەوه
ئوکراێنا
لە ئیتسادا بەشیک لە خاکەکەی داگیر کراوه وبەشیک لە زەویەکانی مین رێژ یا
بومباران کراون و گرفتی سوتەمەنی بۆ ئامرازە کشت و کالیەکان هەیە کە لە روسیە و
بلاروس را دهات
بەشیک
لەو خەڵکەی کە کاریان لە سەرزەویەکان دەکرد ئیستا لەبەرەکانی شەری
وڵاتەکەیانن .لە بەر هەمو ئەو هۆیانە کشتوکاڵ وبەرهەمی گەنمی ئوکرانیا
بۆ ساڵی داهاتو جی نیگەرانیە
لە هەمان
کاتدا ساڵی ٢٠٢٢ بەشیک لە ئوروپا وباشوری ئەمریکا توشی وێشکە
ساڵی هاتوون کە ئاسەواری لە سەرکۆی گشتی بەرهەم هێنانی گەنم دەبێ ولە هەمانکاتدا
ئامارەکان وا نیشان دەدەن لە باقی ماوەی ساڵی ٢٠٢٢ و سەرجەمی ساڵی ٢٠٢٣ داوا
لە سەر گەنم زێاد دەکات
لە
لایەکی دیکە چاوەرۆانی دەکری بە هۆیی شەری ئوکرانیا وروسیا هەم روسیا وهەم
ئوکرانیا و زۆربەی وڵاتانی ئوروپایی زۆرتر لە رادەی پیویستی خۆیان گەنم لای خۆیان
کۆگا بکەن وئاکامەکەی گەنمێکی کەمتر دەچێ بۆ بازارە جهیانیەکان و نرخی
گەنم رو لە زیاد بوون دەکات
لەو
هەلومەرجەدا وڵاتی هێندوستان خەریکە خۆ
ئامادە دەکات هەتا دەست بە رەوانە کردنی گەنم بۆ بازارە جیهانیەکان بکات وئەمریکاش
هەوڵی فروشتنی گەنمی زیاتری دەست پێکردوه وبەشێکی زۆری وڵاتانی کریاری گەنمی
ئوکرانیا لە بازارە جیهانیەکاندا بە دوای فروشیار وبازاری نوێ کرینی گەنمدا
دەگەرێن
میسرسالانە ١٢ میلیون تون گەنم بە نرخیکی کەم بە خەڵکی وڵاتەکەی دەفرۆشی کە لەو ١٢ میلیون
تۆنە ٦١ لە سەدی لە روسیا و ٢٣ لە سەدی لە ئوکرانیا ڕا دابین دەکات لەوماوەدا خەریکە رو لە ولاتی هێند دەکات
بو کرینی گەنم وێرای ئەوەی گەنمی هیند بە هۆیی بەکار هێنانی زۆری سم و کەمی
پروتینی زۆر داخۆازی نیە بەڵام لە بەرامبەرگەنمی فەرانسویی و گەنمی ئوکراین
هەرزانترە ، میسر بودجە کرینی گەنمی لە سەر ٢٢٥ دولار بۆ هەر تونێک بۆ خۆیی دیاری کردوه بەڵام لە کۆتایی مانگی مای گەنم
لە بازارە جیهانیەکاندا بە ٤٠٠ دولار فرۆشراوه
.
بە هۆیی
گەرانی نرخی گەنم لەو ماوەدا وڵاتانی ئیران، تونس،نیجریە وئەندونزیا، خۆ ئامادە
دەکەن بۆ کرێنی گەنم لە وڵاتی هیند.
لوبنان
نێزک لە ٥١ لە سەدی گەنمی خۆیی لە روسیاو ئوکرانیا دابین دەکا لە کاتێکدا لە باری
ئابوریەوە لە قەیرانیکی سەختدایە .
وڵاتانی
عەرەبی لە بیریانە یەکیک لە هۆ سەرەکیەکانی دەستپێکی بەهاری عەرەبی گرانی نرخی
کەرەسە سەرەتاییەکانی وەکو گەنم و هتد بوو.
گرانی
گەنم وشەری ئوکرانیا خۆ لە ژیانی رۆژانەی هەمو خەڵکی جیهان بە تایبەتی رۆژهەڵاتی
ناوەراست و ئەفریقا و لە کۆتاییدا ئوروپا نیشان دەدا و لە هەمان کاتدا لە داهاتودا
زۆربەی وڵاتانی جیهان باشتر لە جاران بێر دەکەنەوە لە گەڵ کام وڵات هەڵسوکەوتی
ئابوری بکەن و کام وڵات جێ متمانە نیە .
. سەرچاوەکان
لوموند دیپلوماتیک .باسیک لە لایەن فائو وزعی خواردن لە جیهان.
هێندێک نوسراوه لە سەر بەهاری عەرەبی ، رۆژنامەی روێتەرز ، رۆژنامەی کلاسە
کامپن
Ingen kommentarer:
Legg inn en kommentar