پارادوکسی میخاییل گورباچوف
میخاییل گورباچوف دوایین سەروک کوماری شوروی لە ٣٠ مانگی
ئاگوستی ٢٠٢٢ لە مسکو کوچی دوایی کرد و بە
بێ رێورەسمی،رەسمی بە خاک ئەسپێردرا.
زۆربەی رۆژنامەکانی جیهان نوسیان پوتین بە هۆیی
سەرقالیەوه بەشداری رێورەسمی بە خاک سپاردنی میخائل گورباچوف ناکا
گلاسنوست و پروسترویکا ، یەکەم جارگورباچوف بەو دو باسە ناسرا
کرانەوە و سازکردنەوە .
گورباچوف دوایی هاتنە سەرکار و هینایە کایەی ئەو دو باسە
گلاسنوست وپروسترویکا رێگایی دا بە سەدان هەزار جولکە بە ئازادی وڵاتی شوروی بە جێ
هێلین ولە ولاتی ئیسرائیل بگیرسێنەوه ، ئەوه لە کاتێک دابو کە پێش هاتنە سەرکاری
گورباچوف واتە داوا کردنی جولەکەکان بو سەفەر بو ئیسرایل ئەگەری گرتن و
لێپرسینەوەی ڵی دەکرا. لە هەمان کاتدا رێگایی دا جولەکەکان لە شوروی بە زەمانی
خۆیان قسە بکەن وبە ئازادی ریورەسمە ئایینیەکانی خۆیان بە جێ بگەێنن . ساڵی ١٩٩٢
لە سەردانێکی بۆ ئیسرائیل وێرای پێشوازیکی زۆر بەرز خەڵات کرا.
گلاسنۆست وپروسترویکای گورباچوف بۆ بە هۆێ، وەک ئەوەی
دەڵین روخانی دیوای برڵین بەڵام ئەوه تەنیا روخانی دیواریک نەبو ئەوە بە یەک
گەیشتنەوەی میلیونان مروڤ ، دایک وباب و
مام و خاڵ و دایە گەورەو بابە گەورە بو.
ئەوه بە یەک بونەوەی وڵاتێک بو
دوایی هاتنە سەرکاری گورباچوف لە پازدەی مانگی
مای ساڵی ١٩٨٨ دوایین سەربازی روسی خاکی ئەفغانستانیان دوایی ٩ ساڵ بە جێ هیشت،
یەکیک لە گرینگترین هۆیەکانی ئەو بریارەی گورباچوف ئەو کاتی خەرجێکی زۆری ئەو
هێزانە لە ئەفغانستان بۆ. بە دوایی هاتنە دەری روسیا لە ئەفغانستان نجیب اللە سێ
ساڵی دیکە لە سەرکارما بەڵام لە ئاکام دا روخا و هێزەکانی موجاهدین لە ئەفغانستان
هاتنە سەر کار ، زۆر لە خەڵکی ئەفغانستان ئیستاش گورباچوف خەتابار دەزانن لە
نەهامەتی ئەو وڵاتە .
گورباچوف ئەوەندە ما هەتا جاریکی دی دەرکەوتنی هێزیکی
دەرکی لە ئەفغانستان لە ساڵی ٢٠٢١ ببێنی و
بە دوایی ئەو دا دیسان روخانی حکومەتی لێ کەوتەوه . لە چاوپێکەوتنێکی لە ساڵی ٢٠٢١
گورباچوف کوتی ئەمریکا ئەزمونی لە ئیمە بۆ ئەفغانستان وەرنەگرت.
گورباچوف بۆ
کوتایی هێنان بە شەری سارد لە ساڵی ١٩٩٠ خەڵاتی ئاشتی نوبێلی وەرگرت بەڵام بۆ خۆیی
بو وەرگرتنی خەلاتەکەی لەوێ نەبو. زۆر کەس
بە هۆیی پشتگیری لە کودتای لێتوانی گورباچوف بە بەربژێریکی باش بو خەڵاتی ئاشتی
نازانن.
گورباچوف لە نێو خۆیی وڵات کاتێک لە ساڵی ١٩٨٥ بۆ بە سەروکی
حیزبی کمونیست هەوڵیکی زۆری دا هەتا رادەی بە کار هێنانی خواردنە ئەلکۆڵیەکان کەم
کاتەوه و ئەو بریارانە دران . خۆاردنەوەی ئەڵکلول لە سەر کار قەدەغە کرا، رادەی
تەمەن بو کرێنی خۆاردنەوەی ئەلکوڵیەکان لە ١٨ ساڵ کرا بە ٢١ ساڵ وکرینی خواردنەوەی ئەلكۆلێ لە ساعت هەشتی
بەیانی را بو بە ساعت دوی نێوەرو هەتا
حەوتی ئیواری . ئەوبابەتانە ساڵی ١٩٨٨ کۆتایی پێ هات و دوایی روخانی شورویش
وەک زۆر شتی دیکە ئەو بابەتەش ئازاد بو.
گورباچوف بەو کارەی نێو بانگگیکی ناخۆشی لە نێو ولاتی خۆیدا پەیدا کرد.
لە چاوپێکەوتنیکی تلویزیویدا لێ دەپرسن بە دوای کوچی
دوایی هاوسەرەکەت رایسا چوونی لە ولام دا
دەڵێ پاش رایسا ژیانی من مانای خۆیی لە دەست دا و زۆر بە تەنیا مامەوه .
ئایا خەڵکی وڵاتەکەی شانازیان پێوه کرد، یا ولاتەکەی ڵی لێکترازندن ، ئایا خزمەتی بە ئەفغانستان
کرد کە ولاتەکەی بە جێ هیشتن ، ئالمانیەکان چوون دەروانە گورباچوف ، رفورمی
خواردنەوە ئەڵکۆڵیەکان خەراپ بو یا نا ، ئایا رۆژ ئاوا بە شێوەی پیویست دوایی
روخانی شوروی هەوڵی خۆیدا بو دیموکراتیزەکردن وگەشە پێدانی ئابوری روسیا ...
کاتێک لیان پرسی چت پێ خۆشە لە سەر گڵکۆکەت
بنوسن کوتی قسەی خۆم نیە لە سەر گلکویەکەم
دی .
ئیمە هەوڵماندا.
سەرچاوەکان.
بی بی سی . سایتی ئیندیپندت .رۆژنامەی ڤ گ نوروێژ. ویکی
پدیا .بەرنامەی تلویزیونی آن آڕ ك ، بڵوگی بێورن ئوڵاو هانسن بە نوروێژی . فینانس ئاویسن نوروێژ . وێنە پیکسابای .ئورونێوز
Ingen kommentarer:
Legg inn en kommentar